گۆنگرەی نەتەوەیی و جیهادی پیرۆز لە رێگەی فەیسبووکەوە

راگەیەنراوێکی گرینگ لە چەتۆی فەیسبووکەوە

راگەیەنراوێکی گرینگ لە چەتۆی فەیسبووکەوە

جەماعەتی دیوەخان! ئاغای دیوەخان! گزیر و مزیر و باب نۆکەر و نۆکەری بەرهەیوان و پشت دەرگا و دەوروبەری دیوەخان! میرزای ئاوایی! مەلا هەرمانی پێشنوێژی گوندەکەمان! خەڵکی بەشەڕەفی ئاوەدانی! ئەوانەی جارێک رێتان کەوتووەتە دیوەخان و لە خزمەت ئاغا و جەماعەتی دیوەخاندا چۆکتان داداوە و شەکرتان شکاندووە! ئەی هاوار فریام بکەون. بە هەمووتان بیرێک لە حاڵی منی کٶڵەواری ماڵوێرانی دەستەشکاو بکەنەوە. هەرکەس لەبەر خۆیەوە ئەم راگەیەنراوەم بنووسێتەوە و بەملاو بەولادا بڵاوی بكاتەوە..

چاتی رەمەزانەتی

چاتی رەمەزانەتی

چەتۆی فەیسبووک: حەمە چۆنی؟ ئەوە بۆ لە خەت ناتبینمەوانێ؟ نەکا لەبەرئەم رەمەزانە هەر وازت لە فەیسبووک هێنابێ؟ كوری شازی هەولێری: کووی ئەحمەد، نانا کوو لەخەت نابم؟ ئەوە دەرێم با حەموو نەمبینن. چاتەکەم کوژاندیتەوە چەتۆی فەیسبووک: لە گەڵ رەمەزانەکەیا چۆنی؟ كوری شازی هەولێری: لە خوای بەزیاد بیتن. رەمەزانەکی گەلە خۆشە. رۆژیەکانم حەموو گرتینە. لەوێش مەیفرۆشەکان داخراون؟ چەتۆی فەیسبووک: ئەیچۆن، هەموو قەپاتن. کەمێ بیرە وشتم کریوە. ئەویش لە ترسی ئەم ژنە خستوومەتە.

ئەوەش تەکنۆلۆژیای دیوەخان!

ئەوەش تەکنۆلۆژیای دیوەخان!

کوڕی نیشتمان: سڵاو، چۆنی؟ چەتۆ: باشم بۆخۆت چۆنی؟ کوڕی نیشتمان: لەکوێی؟ چەتۆ: وەڵا ئەگەر بڵێم باوەڕ ناکەی. لە دیوەخانم. کوڕی نیشتمان: جا لەدیوەخان چ دەکەی؟ سەردەمی تەواو بوو. ئێستا کێ لەدیوەخان دادەنیشێت؟ هەر کەس ژووری خۆی هەیە. جگە لەمەش ئەم ئینترنێت و موبایل و شتەش بۆ دیوەخان نابێت. چەتۆ: کوڕە چۆن نابێت؟ ئەمن ئەوە ئێستا چوار مێردەکی دانیشتووم و ئاغاو جەماعەتی دیکەش لە لای سەروو دانیشتوون. قەولم بە ئاغا داوە.

بژی بۆ تەنز نووسینت، فەرموو بۆلای سەرێ

بژی بۆ تەنز نووسینت، فەرموو بۆلای سەرێ

لەبەر ئەوەی زۆر حەزم لە رەچاوکردنی یاسای کۆپی‌رایت و پاراستنی بەرهەمی نووسەران و هونەرمەندانە، ئەم بابەتەم لە فەیسبووکەکەی سلێمان دڵسۆز دزیەوە و رامکێشاوەتە ناو دیوەخان.  کاک سلێمان دەڵێ ئەوە نامەیەکە لە دۆستێکی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆی هاتووە و ئەویش لە فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە. منیش کە خەریکی چەتی فەیسبووک بووم بەسەری داکەوتم. من خوێنەری بابەت و نووسراوەی باش نیم، بەڵام نازانم بۆ خوا لێی گۆڕیم و بەسەر ئەوەیان داکەوتم. زیاتری وەدوا.

بابەتی هەڵبژاردن

بابەتی هەڵبژاردن

سەیرانی جوان: سڵاو، چۆنی؟   چەتۆ: سەرچاوم، باشم خوا عافووت کات سەیرانی جوان: ئەوە بۆ دیار نی؟ چەتۆ: لە ژێر کاڤێرەکەم چاو لە گۆشەی سەرەوە بکە. ئەوە نییە دیارم؟ خۆ من تۆ نیم، خۆم بشارمەوە سەیرانی جوان: ئەوە بۆ هەمیشە دنیا بە فشە دەگری؟ چەتۆ: من بە فشەم گرتووە یان تۆ؟ ئەوەنیە وێنەی خۆت دانانێی، سەرت لێ شێواندووم؟ سەیرانی جوان: جارێ واز لەوە بێنە. تۆ لە هەڵبژاردندا بەشداری دەکەی؟ چەنۆ:.

پێکەنینی سیاسی

پێکەنینی سیاسی

حەمە رۆژهەڵاتی: سەلام چۆنی خاڵە چەتۆ؟ چەتۆ: سەلام، ببوورە مەبەستت خاڵەی کوردی یان فارسی؟ حەمە رۆژهەڵاتی: ئەوە نییە بەکوردی دەنووسم؟ دیارە مەبەستم خاڵەی کوردییە. چەتۆ: تۆ من دەناسی؟ حەمە رۆژهەڵاتی: نا چەتۆ: ئەدی چۆن بوو ئەدت کردم؟ حەمە رۆژهەڵاتی: هەر کەیفم بە پرۆفایکەکەت هات. دیار شوێنی نیشتەجێبوونیشت باشووری کوردستانە. جا خۆ ئەگەر خاڵەش نەبی زەرەرم نەکردووە. ئەگەر خاڵەی فارسی بی، ئەوە خۆشتریش. ئەگەر خاڵەی فارسیش بی، زەحمەتە بۆ خاڵە بیی..

چەتی چەتۆی فەیسبووک

چەتی چەتۆی فەیسبووک

چەتۆی فەیسبووک لە بنەڕەتدا ناوی چەتٶیە. هۆکاری چەتۆ بوونەکەی ئەوەیە گەلێک مەراقی لە چەت کردنە. چەتۆی فەیسبووک، ئامادەی هەموو چەشنەچەت کردنێکە. چەت بە چەندین زمانی جیاجیای جهیان. ئەگەر لە کاتی چەت کردندا مەجالی پێبدەن کەڵک لە گووگل‌ترانسلەیت وەربگرێت، لە هیچ زمانێکدا دانامێت. بەڵام بەو مەرجە رستەی کورتی بۆ بنووسن. چەتۆی فەیسبووک بەستە بە داخوازی بەرانبەرەکەی لە چەتکردندا، لە هەموو جۆرە چەتێکی سیاسی، ئابووری، کەلتووری، کۆمەڵایەتی، ئاشکرا، شاراوە و خۆمانە و.