رەخنەی ئەدەبیی چەتۆ

رەخنەی ئەدەبیی چەتۆ

گوڵی بابوونە: سڵاو چۆنی؟ ئەوە بۆ ئەم ئەدەم وەرناگری؟ چەتۆ: سڵاو بوورە، دەکرێ خۆت بناسێنی؟ گوڵی بابوونە: تۆ ئەدەکەم وەربگرە. چەتۆ: تا نەتناسم، ناتوانم. گوڵی بابوونە: زۆر سەیرە دنیا وای لێهاتووە، کچی جوانیش بە زەحمەت وەردەگرن؟ چەتۆ: جا چۆن بزانم تۆ پیاو نی؟ رۆژانە خەڵکیکی زۆر بە نێوی خوازاوە دێنەپێش و دەڵێن کچین. ببوورە ئەوە دەڵێم. خۆ ئەگەر پیاو یان ژن بی، بۆمن زۆر گرینگ نیە. بەڵام خۆشە وەک خۆت.

چەتۆش لای داعش بوو

چەتۆش لای داعش بوو

ختۆکەی لای خۆمان: سەلام چەتۆ، چۆنی؟ ئەوە چۆن بوو دەرکەوتیەوە؟ چەتۆی فەیسبووک: سەللامیش. ئەرێ تۆ چۆنی؟ ختۆکەی لای خۆمان: کوڕە ئەوە چەند مانگە بۆ ونی؟ چەتۆی فەیسبووک: لای داعش بووم؟ ختۆکەی لای خۆمان: چۆن؟ کوڕە داعشی چی؟ چەتۆی فەیسبووک: لێمگەڕێ، نەقڵێکی دوورە. ختۆکەی لای خۆمان: وەڵا سەرم ماسیوە. تۆو داعش؟ چەتۆی فەیسبووک: هەر لێمگەڕێ. ختۆکەی لای خۆمان: ئەدی ئێستا لەکوێی؟ چەتۆی فەیسبووک: گەڕاومەتەوە دیوەخان. ختۆکەی لای خۆمان: ئەدی بۆ ئەو.

چۆن ببمه‌ شاعیر؟

چۆن ببمه‌ شاعیر؟

هیچ پێتان سه‌یر نه‌بێ. من ئاوا بوومه‌ شاعیر. له‌وه‌ی گه‌ڕێ، ئه‌وه‌ هه‌موو كه‌س ده‌زانێ بنیاده‌م له‌ پێشدا شێت ده‌بێ دوایی شیعری بۆ دێ. ئه‌دی كاكی خۆم. من ده‌فه‌رمووی؟ ئه‌رێوه‌ڵڵا منیش، به‌ڵام با له‌وه‌ی گه‌ڕێین، چ كارمان به‌ شاعیر و ماعیر و شتی وا نه‌بێ نا. ده‌كرێ شاعیریش نه‌بی و سه‌د دیوانه‌ شیعریشت هه‌بێ و بیستوپێنج دانه‌شیان به‌ زمانی هۆزه‌كانی ئه‌مازۆنیش ته‌رجه‌مه‌ بكرێن و كه‌سیش یه‌ك تاكه‌ شیعری تۆیان له‌سه‌ر زار.

کۆنگرەی هەل!

http://diwexan.org/wp-content/uploads/2013/08/kongre-300x233.jpgکۆنگرەی هەل!

   میوانی ئەمجارەی دیوەخان: ئاسۆ خەبات   شەنگە: ئەوە دەچیە کوێ قالە ئاوهات خۆ لێ جوان کردوە؟ قالە: وەڵا مام شەنگە دەچمە کۆنگرێ! – کۆنگرەێ چ قالە؟ – کۆنگرەی نەتەوەیی کورد – چ چێ؟ کۆنگرە! نەتەوە! کورد! – ئەوجا چما تۆش دەگەڵی  قالە ؟ –  بۆ من نەهەو مام شەنگە؟ لە چاو خەڵکی گام کوێرە، کەرم شەلە! ئەوجا با شتێکیشت پێ بڵێم شەنگە کۆر بەشکم وەزگ دەی، دەوێ کۆنگرێدا ئەمن.

یادێک له “بنار”

یادێک له “بنار”

 بەرز و بەڕیز بێ یادی هاوڕێی تێکۆشەری سەنگەرەکانی قەشمەری، هاوڕی بناری وردەواڵەفرۆش..   هاوڕێ بنار ناسراو به بناری وردەواڵەفرۆش، له ساڵی ١٨هەزار عالەمی پێش ئێستا و له سەردەمی پێش له خاچ پەرەستی له نێو بنەماڵەیەکی هەژار و دەسکورت و بێدەرەتان و مالوێران و قوڕبەسەر له تاقە دایک و باوکێکی قەشمەر له ئاوایی قەشمەرئاوای سەر به ناوچەی قۆشمەتەپۆڵ (خۆ خنکام)، له دایک بوو. هاوڕی بنار، زۆر سەروگوێلاکی بۆ خوێندن هەڵنەکەوتبوو و.

نەفەقەی شاز

نەفەقەی شاز

ئاژانسی نەقڵیاتی دیوەخان باس لەوە ئەکات گوایه ژن و مێردێک له سەر رەزیلی پیاوەکه، ئەیانهەوێ له یەکتر جودا ببنەوە، دێنه لای مەلا هەرمان و ئەویش ئەیانێرێت بۆ شۆرای حۆلی ئیختلاف، لەوێ روو ئەکەنه کابرا و پێی دەڵێن بۆ “نفقە”ی ژنەکەت نادەیت؟ ئەویش ئەڵێ کورە چۆن نایدەم، درۆ ئەکات، ئەم ژنه ئەیهەوێ ئابڕووم ببات. ژنەیش ئەڵێ: ئەی کوا؟ له خۆوە شێت نەبووم؟ هەرچی باسی نەفەقەیان بۆ کابرا دەکرد دیار بوو سەر.