قۆڕینەکانی هەڵبژاردن

قۆڕینەکانی هەڵبژاردن

ئاژاوەیە ھاوارە ھەرا و ھوریایە فیکە و چەقەنە دووزەلەیە زوڕنایە پرسیم ئەرێ خەڵکینە چ ڕووی داوە؟ وتیان: کورد گوایە لە دۆخی ھەڵبژاردن دایە! ————————————————— فەرمووم: “گەلێ پیرۆزە! چ ھەڵدەبژێرن؟ بەزیاد بێ لە خوا، دیارە بەکەیفن! تێرن!” وتیان: “بەڵێ تێر و تەسەلی وەعدی درۆین! قەیناکە! مەلا دەمێکە پێمان فێرن”! ———————————————— ھەر چی چەپەڵ و جاش و گەڕۆڵ و پیسە، مل حیز و قزە و چاولەدەس و موخلیسە، “ئیحرازی سەڵاحییەت”ی زۆر ئاسانە.

“کەرەکە و ئەسپەکە”

“کەرەکە و ئەسپەکە”

لە سەر گزرەی بەتامی مێرگی دێبەر لە حاند ئەسپێ لە خۆی بایی ببوو کەر بە خەونیش خوانی وا خۆشی نەدیبوو لەوەڕ خۆش بوو زەمەندی دێ سەرانسەر زەڕی و لووشکی وەشاند و روو بە ئەسپێ گوتی؛ چێرەم گەلێک خۆشە، دەچەسپێ بەڵام بریا نەبای لێرە، زیادی لە من بوویە گەنە و کەلمێش و ئەسپێ لەوەڕگەی سازگار ماڵی کەرە و بەس چ کارەی لێرەکانە، کاری تۆ چەس؟ رەسەن نایخوا لە ئێرە، کاکەلێی خۆم.

راگەیاندراوی ژووری عەمەلیاتی دیوەخان

راگەیاندراوی ژووری عەمەلیاتی دیوەخان

سەلات و سەلام خوای پەروەردیگار، دروودی بێ حەد سەنای بێ شومار ، بە وێنەی باران ئیفتیدای بەهار، وە شان و ملی “ئاغا” بێتە خوار! بڕوادارانی دیوەخان: وەک دەزانن کرمی داعیش لە باغی ئیمانی داوە و گوڵزاری ئایینی جوانمان بە شەتە و کولـلەی خەلافەت هەڵپڕووکاو و ژاکاوە . کۆمەڵێ جڕ و جانەوەر، خوێڕی و دزێو و بێ هونەر، بێ مێشک و گێژ و نابەشەر، لە عەسلی ئیسلام بێ خەبەر، ڕێی جیهادیان.

قۆڕینەکانی کەڵەک

قۆڕینەکانی کەڵەک

چوارینەکانی کەڵەک وەتی مەلا عەلی کەڵەک ئەو داهێنانەی رۆناوە و مەلا هەرمانی دیوەخان، کافتێریای لەبۆ داناوە، خەو لەم دوو چاوەم زڕاوە. لە پەناوە، بە راکشان و دانیشتن و بە حەواوە، هەر بووکی جوانی هەڵبەست و چوارینەی تەڕ و خۆشهەستە، وەکوو وەنەوشەی نەوڕەستە، چەپک چەپک و دەستەدەستە، خۆ لە پێنووسم هەڵدەسوێن، پەیتاپەیتاش لە گەڵ وشەی لێک و لووس یان تفت و تاڵی نێو هەنبانەی زەینم دەدوێن. منیش نەمکردە نامەردی و لەپتابم.

فتوای ئینتیخاباتی

فتوای ئینتیخاباتی

بە ناوی ئاغا چەند ڕۆژێکە دانیشتوانی دیوەخان ، داوای فتوای ئینتیخاباتیم لێدەکەن و پرسیار دەکەن دەبێ ڕوانگەی شەرعی پیرۆز لە مەڕ ئەم بە ناو هەڵبژاردنەی ئێرانەوە چی بێ !! لەم سێ چوارینەیەی خوارەوەدا فتوای خۆم و بۆچوونی شەریعەتی ئیسلامم لەو بارەوە خستۆتە ڕوو . مەلا هەرمان: بەڕێوەبەری ئەوقافی دیوەخان ————————– پرسی لە مەلا فەقێ : “بەبۆچوونی تۆ ئاخۆ ئەمە هەڵبژاردنە یا شانۆ ؟؟” فەرمووم کوڕی خۆم! کاتێ کە ئازادی نییە،.