قۆڕینەکانی هەڵبژاردن

قۆڕینەکانی هەڵبژاردن

ئاژاوەیە ھاوارە ھەرا و ھوریایە فیکە و چەقەنە دووزەلەیە زوڕنایە پرسیم ئەرێ خەڵکینە چ ڕووی داوە؟ وتیان: کورد گوایە لە دۆخی ھەڵبژاردن دایە! ————————————————— فەرمووم: “گەلێ پیرۆزە! چ ھەڵدەبژێرن؟ بەزیاد بێ لە خوا، دیارە بەکەیفن! تێرن!” وتیان: “بەڵێ تێر و تەسەلی وەعدی درۆین! قەیناکە! مەلا دەمێکە پێمان فێرن”! ———————————————— ھەر چی چەپەڵ و جاش و گەڕۆڵ و پیسە، مل حیز و قزە و چاولەدەس و موخلیسە، “ئیحرازی سەڵاحییەت”ی زۆر ئاسانە.

ئیسلام و مەی

ئیسلام و مەی

یا ئیلاهی : ئەو کەسەی بێ ئاغا دەژی، چ ژینێکە؟ با هەر نەژی! بێ ئاغا، ژین کارەساتە. چینی مەلا بێ بەراتە! ئیمانداران باش بزانن ئاغا سەرچاوەی داهاتە ؛ جا کە واتە: دەس هەڵبڕن بۆ لای سەرێ ؛ بڵێن خوایە لێمان گەڕێ! دیوەخانمان مەشێوێنە؛ قەت ئاغامان لێ مەستێنە! هەر بۆ تۆیە حەمد و سەنا؛ یا ڕەببەنا هەر تۆی پەنا! —————————————————- بڕواداران: باسی ئەمجارەمان، “مەی”ە. بۆ شەرحی ئەم مەسئەلەیە، پەنام بردۆتە بەر.

راگەیاندراوی ژووری عەمەلیاتی دیوەخان

راگەیاندراوی ژووری عەمەلیاتی دیوەخان

سەلات و سەلام خوای پەروەردیگار، دروودی بێ حەد سەنای بێ شومار ، بە وێنەی باران ئیفتیدای بەهار، وە شان و ملی “ئاغا” بێتە خوار! بڕوادارانی دیوەخان: وەک دەزانن کرمی داعیش لە باغی ئیمانی داوە و گوڵزاری ئایینی جوانمان بە شەتە و کولـلەی خەلافەت هەڵپڕووکاو و ژاکاوە . کۆمەڵێ جڕ و جانەوەر، خوێڕی و دزێو و بێ هونەر، بێ مێشک و گێژ و نابەشەر، لە عەسلی ئیسلام بێ خەبەر، ڕێی جیهادیان.

موناجات

موناجات

ئیلاهی! ئەوەی تۆ دەناسێ ، چی ماوە بیناسێ و ئەوەی جەنابت ناناسێ ، با وەک تاتووتن بماسێ! خوایە گوایە تاک و تەنیای . ساحەبی وشکانی و دەریای . ئەو شوێنەی خەیاڵ بۆی ناچێ ، وەک بیستوومە ڕێک لەوێدای!! دەڵێن جێ و مەکانت نییە. شەریک و هاوشانت نییە! لەبەر شان و پیلت مرم ! بۆ خەمی کوردانت نییە؟! مێژوومان بە قەد مێژووە! سوێندم پێ مەخۆ با نەڵێم دایناسۆڕ نەوەی کورد بووە!.

بزانە “یەلدا” چۆنە لە دین دا ؟!

بزانە “یەلدا” چۆنە لە دین دا ؟!

خوایە بە تەمات سڵاوی خوای گەورە لە پێشدا لە دیداری پاکی ئاغای دیوەخان و لە پاشان سەرجەمی دانیشتووان ماوەی دە پازدە بیست رۆژە نامەیەکی زۆر گەییشتۆتە نووسینگەی ئەوقافی دیوەخان و لە زۆربەی هەرە زۆریاندا ئیمانداران پرسیاریان لەمەڕ شەوی یەلدا هەیە و داواکارن ئەم بابەتە لە دیوەخان بێتە بەرباس . خوشک و برا ! باهۆزی ئیسلامی پیرۆز خۆی کردبێ بە هەر شوێنێکا ، چی کردبێ و چی بردبێ ، پاش ئەمانە.

ماچ و ڕامووسان لە ئیسلامی پیرۆزدا

ماچ و ڕامووسان لە ئیسلامی پیرۆزدا

بە ناوی خواش و ئاغاش ئیماندارانی  دیوەخان : پێموانییە هیچ موسوڵمانێ نەزانێ ماچ چەن خۆشە و دڵی مرۆڤ بۆ ڕامووسان چەن لە جۆشە ! لەبەر ئەوەی بیسەلمێنم سووتاندنی پەیکەری ماچ  کاری ئیمانداران نییە و ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەم ئیشانە بێ بەرییە ، چاوێک بە مێژووی ڕامووسان لە ئیسلامدا دەخشێنم و لە ئەنجامدا بزانە چۆن دەیسەلمێنم، کە ئەم ئایینە پیرۆزە  ، لە بواری ڕامووسان و ماچ ماچێندا ، خاوەنی ئایە و.

ئیسلام و هەڵبژاردن

ئیسلام و هەڵبژاردن

سپاس و ستایش بۆ خوایەک کە ئاغای دیوەخانی بۆ ناردم و ئەویش بە مەلای هەڵبژاردم! گەلۆ : بانگەشەی هەڵبژاردن گەرمە و هات و هاوار و شات و شووت و هەرا و هوریا و تەپڵ و نایە و بەندبێژی و خۆوێژی لە لووتکە دایە و باشوری نیشتمانمانی تەنیوە و حاڵەتێکی پێش هێناوە عەرەب وتەنی : ” الکلبُ لا یَعرِفُ مَولاەُ ” . واتە : سەگ سێحەبی خۆی ناناسێ ! جا لەم.

خوتبەی ژمارە1 – مەسەلەی تس لە ئیسلامدا

خوتبەی ژمارە1 – مەسەلەی تس لە ئیسلامدا

سڵاوی خوای گەورە وەک بارانی بەهار بڕژێ بە سەر قوتبی عالەمی ئیمکان ، سیلسیلەداری قەشمەران ، دەسهەڵاتداری دیوەخان ، ئاغای خۆمان : سۆمای چاوی مەلا هەرمان (خقب(* ئیماندارانی دیوەخان : دیارە هەموومان ئەو هۆکارگەلە دەزانین کە دەبنە هۆی شکانی دەسنوێژ و بەتاڵەتی نوێژ ! بۆگەنترینی ئەم هۆیانە ، عیباڕەتە لە بایەکی تا ڕادەیەک بەتین کە لە مەقعەدی مرۆڤەوە دزە دەکاتە دەر و لەهەمان کاتدا کە پێوەندیی نوێژکەر و خوای پەروەردیگار.

فتوای ئینتیخاباتی

فتوای ئینتیخاباتی

بە ناوی ئاغا چەند ڕۆژێکە دانیشتوانی دیوەخان ، داوای فتوای ئینتیخاباتیم لێدەکەن و پرسیار دەکەن دەبێ ڕوانگەی شەرعی پیرۆز لە مەڕ ئەم بە ناو هەڵبژاردنەی ئێرانەوە چی بێ !! لەم سێ چوارینەیەی خوارەوەدا فتوای خۆم و بۆچوونی شەریعەتی ئیسلامم لەو بارەوە خستۆتە ڕوو . مەلا هەرمان: بەڕێوەبەری ئەوقافی دیوەخان ————————– پرسی لە مەلا فەقێ : “بەبۆچوونی تۆ ئاخۆ ئەمە هەڵبژاردنە یا شانۆ ؟؟” فەرمووم کوڕی خۆم! کاتێ کە ئازادی نییە،.

خوتبەی ژمارە 0 – خوتبەی ئیفتیتاحیە

خوتبەی ژمارە 0 – خوتبەی ئیفتیتاحیە

خوایە هەر خۆتی! بابەت: دامەزرانی دیوەخان و ئەرکی مامۆستایانی ئایینی بیسمیللاهی وە بیللاهی / سڵاوی خوای گەورە لە دیداری پاکی ئاغای خۆم و خۆم و دانیشتوانی دیوەخان / دوێ شەو ئاغا پێی لەسەر چاوانم دانا و هاتە حوجرە و لەلای سەرەوە دانیشت و ئاوای فەرموو :/ ” مەلا هەرمان! دیوەخانێکی تازەمان چێ کردووە و بەزممان دەست پێکردووە! کەس نەزانێ تۆ دەزانی دیوەخان بێ ئاغا نابێ و هەروەک میرزا و کوێخای.